نویسنده: احمد اسماعیل اسماعیل
ترجمه از عربی: محمدامین شاصنم
بیرم له شتێک ده‌کرده‌وه که له پڕ ژنه‌که‌م گوڕاندی به سه‌رما:
ـ قوڕ به سه‌ری داماو! هه‌تا که‌ی خه‌و به جوانییه‌وه ده‌بینی؟ ده ده‌س هه‌ڵگره!
گوتم: بیر له نیشتمانی جوانم ده‌که‌مه‌وه!
گوتی: ئه‌وه‌نده ئه‌وه‌ت گوت ئیدی لێی بێزار بووم!
تووڕه بووم: هه‌ر ده‌یڵێمه‌وه هه‌تا له جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا بیبینم!
به گاڵته و ناهومێدییه‌وه وه‌ڵامی داوه: قه‌تی نابینی!
ـ ڕه‌نگه وابێ، به‌ڵام کوڕه‌که‌م ده‌یبینێ، ئه‌مه‌ش بۆ من به‌سه!
دایکه پیره‌که‌م ده‌ستێکی له یه‌ک دا و به پێکه‌نینێکی پڕ له دڵۆڤانییه‌وه گوتی:
ـ سوبحانه‌ڵڵا! باوکیشت هه‌ر ئه‌م قسه‌ی بۆ من دووپات ده‌کرده‌وه.
له‌م قسه‌یه ناڕه‌حه‌ت بووم، به‌ڵام هیچم نه‌گوت. له‌و ڕۆژه‌وه ترسێک که‌وته دڵم: بڵێی ڕۆژێک کوڕه‌که‌شم هه‌ر وا به ژنه‌که‌ی بڵێ؟ کوڕی کوڕه‌که‌شم هه‌ر ئه‌مه به خێزانی بڵێ و ئه‌م میراته بۆ زه‌مانێکی دوور و درێژ له بنه‌ماڵه‌که‌مدا بمێنێته‌وه؟!!